دە‌ربڕینێكی شە‌رمنانە‌

هاودەنگ فاروق

ســـەرکردەکانی عێـــراق هیچ دروشـــمێک ناڵێنەوە، كـــە ڕیتمی دیموکراسیی تێیدا نەخەنە ڕســـتەوە، بەڵام زۆر دوورن لە بەها و پرەنسیپە مەزنەکانی دیموکراســـی، ناتوانن لە زەمینەی واقیعدا، بچووکترین بنەمای دیموکراسی و یەکترقەبووڵکردن پەیڕەو بکەن، ئەوان تا ئەمڕۆ و دڵنیام بۆ ئایندەش، ئاخر چەمکی دیموکراسی، بۆ زۆرینەیەکی سیاسیی نەتەوە و تائیفیی سەردەستە، لە لایەک و گۆڕینی دیموکراسی تەنیا بۆ پڕکردنەوەی سندووقی هەڵبژاردن و دەنگدان و، شـــەرعیەتی زۆرینە، بۆیە ئەسڵەن شتێک بەناوی دیموکراســـیەت و ئەقڵیەتـــی پێکەوەژیـــان و یەکترقەبوڵکـــردن لە عێراقـــدا لە ئارادا نییـــە. ئەوان لە باشـــترین حاڵەتدا وەكوو شـــەمەندەفەرێك لە دیموكراسی دەڕوانن كە بیانگەیەنێتە شوێنی مەبەســـت و ئامانجەكەیان و ئیتر لەوێ هیچ كارێكیان پێی نییە. هەڵبەت لەو مەودایەشـــدا تا دەگەنێ، ئادار بەســـەر پاداری ئەو
ئامرازەوە ناهێڵن.
بۆیە دیموکراســـی تەنیا میکانیزمێکی ســـەرزارەکی و شکڵیە، بۆ سندووق و دەنگدان، هیچ شـــتێک لە بیرۆکەی دیموکراسی، وەک فەلسەفەیەکی مرۆڤدۆستان لە ئارادا نییە، بۆیە شەرمە بانگەشەی بۆ بكرێت، ئەمەش وا دەکات ئێمەی کورد هیچ ئاســـۆیەکی ڕۆشن لە ژێر ڕەحمەتی هیچ دەستەڵات و ئەقڵیەت و نیزامێکی سیاسی و حوکمڕان لە عێراق نەبینن، بۆیە دەبێ تەنیا خۆمان بین، خزمەتی یەکڕیزی و بەرژەوەندیی کوردستانیانەی خۆمان بکەین، کار لەسەر هۆشـــیاری و ڕووناکیـــی ئەقڵی کراوە و دیالۆگی دیموکراســـی و یەکترقەبووڵکردنی جیاوازییەکانی خۆمان بکەین.
پێویستە میڵەت سەرچاوی هێز و مەزنیی نیشتمان و سەقامگیریی سیاسی و خزمەتکردن بێت، ئێمە حکوومەتێکی مەدەنیمان هەیە، ڕژێمێکـــی ئایدۆلۆژی و مەزهەبی و دینیمـــان نییە، دەبێ ئەوەی بنیادمان ناوە، بیپارێزین و پێشیبخەین، بۆیە لێرە ئاسۆ ڕووناک و
لەوێ تاریک و تاریكتر دەبێ.

ھەواڵی زیاتر