به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌موو ڕایگه‌یاند كه تۆز و خۆڵاوی ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بە بەردوامى، کاریگەرییەکەشى لە کاتەکانى ئێوارەدا زیاد دەکات.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینین 8-10 كم ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش نزیكی دوێنێ پێنجشه‌م ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به سبه‌ی شه‌مووش، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سووک بە درێژایى کاتەکان، هه‌روه‌ها کاریگەری تۆزەکە لە سنووره‌كانى پارێزگاى کرکووک و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتر دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماره‌كانی ڕۆژی پێشوو و خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینیش 8-6 كم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 45
سلێمانی: 43
دهۆک: 44
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 45
سۆران: 44
راپەرین: 44
گەرمیان: 48