بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی ئێزدخان ته‌قییه‌وه
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان رایگەیاند، بۆمبێك به ئۆتۆمبێلی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان لێكێنرابوو، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بگاته ناو هێزه‌كانیان ته‌قیوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان لە شنگال له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و روونیكرده‌وه، ئه‌وان ئه‌مڕۆ له ساڵیادی جینۆسادی ئێزدییه‌كان له سه‌ربازگه‌مان بوون، بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانیان لكێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو سهربازگهكهیان و له‌وێ بته‌قێته‌وه، به‌ڵام بۆمبه‌كه ته‌قییه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا ئێزدییه‌كان جینۆسایدكران، به‌ڵام تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی جینۆسایده‌كه هه‌ر ماوه و به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رووی 70%ی ئێزدییه‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ روونیشیكرده‌وه، رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌ش به‌هۆی هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتره، به‌ڵام له‌مه‌دا هه‌ر خه‌ڵكی شنگال زه‌ره‌رمه‌ند بوون و نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌ر به ئاواره‌یی بمێننه‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان لە شنگال باسی له‌وه كرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ره‌وشی شنگال كه‌مته‌رخه‌مه، كه فشار له حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی دیكه ناكات، تا رێككه‌ونه‌كه جێبه‌جێ بكرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به‌هانه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بێت، بوونی په‌كه‌كه به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی عێراق نییه، له‌كاتێكدا حكومه‌تی عێراق قبوولی كردووه، ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه به‌شێك بن له دامه‌زراوه‌ی به‌رگری عێراق.