سێشەممە, تشرینی دووه‌م 5, 2024
Image default

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا پاڵپشتی له‌ بانگهێشتی لایەنەکان بۆ گفتوگۆ دەکات

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە بانگهێشتنامەکانی ئەم دواییە دەکات بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری گفتوگۆیەکی نیشتمانی بنیاتنەر بکەن کە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ئێستا.

ڕاشیگەیاند: پشتگیری خۆمان بۆ ناڕەزایەتی ئاشتیانە دووپات دەکەینەوە و هانی هەموو لایەنەکان دەدەین کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی و سەروەری یاسا و پەیڕەوکردنی مافە دەستوورییەکانیان.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی 31ـی 07ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانين، داوا له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به‌ خۆياندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه‌ هه‌ستياره‌دا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌وه.

هاوکات بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە عێراقییەکان داوای گفتوگۆیان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ