لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەت بە 206 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی لە 11 ملیار 629 ملیۆن دۆلار دراوە
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه واتە له 28ـی ته‌ممووزی 2019 تاوه‌كو 27ـی حوزه‌یرانی 2022، له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه، لەو ماوهیەش دا مۆڵەت بە 206 پرۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 11 ملیار‌و 629 ملیۆن و 355 هەزار دۆلار لەسەر رووبەری 10 هەزار و 824 دۆنم زەوی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان دراوە كه به‌شێكی زۆری ئەو پڕۆژانه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئه‌نجام دراون.
پرۆژەکانی 2019
ساڵی 2019 كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، 64 پڕۆژه مۆڵەت دراوە بە سەرمایەی 2 ملیار‌و 706 ملیۆن و 412 هەزار و 264 دۆلار، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون.
پرۆژەکانی 2020
ساڵی 2020 كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا 76 پڕۆژه مۆڵەتیان وەرگرتووە، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا 2 پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراون و 74 پڕۆژهکەی دیکە له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش بە سەرمایەی یەک ملیار و 979 ملیۆن و 524 هەزار و 500 دۆلار بووه.
پرۆژەکانی 2021
ساڵی 2021 پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا 70 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر بە سه‌رمایه‌ی 8 ملیار و 515 ملیۆن و 645 هەزار و 864 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یەک پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و 68 پڕۆژه‌كه‌ی دیکە له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، بووە.
پرۆژەکانی 2022
له 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بووە لە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك کە 44 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر له بواره جیاوازه‌كان بە سه‌رمایه‌ی 648 ملیۆن 980 هەزار و 424 دۆلار مۆڵەتیان وەرگرتووە و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییهكانەوە جێبه‌جێ كراون.
کۆی گشتی پرۆژەکان
به‌م جۆره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵەتی بە 206 پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، كه سەرمایەکەیان 11 ملیار‌و 629 ملیۆن و 355 هەزار دۆلار بووە لەسەر رووبەری 10 هەزار و 824 دۆنم زەوی ئه‌نجام دراون. پرۆژەکانیش بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشبوون و بەشی زۆری ئەو پرۆژانەش لە پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون.
پارێزگای هەولێر
پارێزگای هەولێر 88 پڕۆژه به سەرمایەی 8 ملیار و 911 ملیۆن و 758 هەزار و 113 دۆلاری بەرکەوتووە و پرۆژەکانیش لەسەر رووبەڕی 4 هەزار و 864 دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی بە پلەی دووەم دێت کە 53 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار و 594 ملیۆن و 915 هەزار و 213 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 928 دۆنمی تێدا ئەنجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك 48 پڕۆژه به سەرمایەی 598 ملیۆن و 413 هەزار و 798 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 760 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
پارێزبای هەڵەبجە
لە پارێزگای هەڵەبجەش یەک پرۆژە بە سەرمایەی 6 ملیۆن و 846 هەزار دۆلار لەسەر رووبەری 7 دۆنم زەوی ئەنجام دراوە.
ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان
لە ئیدارەی سەربەخۆی گه‌رمیان 11 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 391 ملیۆن و 992 هەزار و ٤٣٩ دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 143 دۆنم زەوی ئەنجام دراون.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپه‌ڕین 5 پڕۆژه بە گوژمەی 125 ملیۆن و 429 هەزار و 481 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 119 دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئەنجام دراون.
سێکتەرە جیاوازەکان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی کە پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوە، بریتییە له:
– سێكته‌ری بازرگانی کە 49 پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی 638 ملیۆن و 265 هەزار و 11 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 709 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژەی بانكه‌كانیش 2 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 19 ملیۆن و 415 هەزار دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 1.2 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژە تەندروستییەکانیش 13 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 95 ملیۆن و 924 هەزار و 322 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 17.8 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژەی پیشه‌سازی 59 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ملیارێک و 771 ملیۆن و 105 هەزار و 927 دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 193 دۆنم زەوی.
– پرۆژەی خزمه‌تگوزاری یەک پڕۆژه بووە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و491 هەزار لە سەر رووبەری 21 دۆنم زەوی.
– پرۆژەی گه‌شتیاری 30 پڕۆژه بوون و به سه‌رمایه‌ی 7 ملیار و 124 ملیۆن و 537 هەزار و 187 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 861 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژەی فێركردن 22 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 233 ملیۆن و 296 هەزار و 290 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 545 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژەی كشتوكاڵی 8 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی 320 ملیۆن و 669 هەزار و 500 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 2 هەزار و 879 دۆنم زه‌وی.
– پرۆژەکانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون 14 پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی یەک ملیار‌و 346 ملیۆن و 685 هەزار و 350 دۆلار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری هەزار و 559 دۆنم زه‌وی.
– لە سێكته‌ری هونه‌ریش یەک پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 9 ملیۆن و 234 هەزار دۆلار، له سه‌ر ڕووبه‌ری 10 دۆنم زه‌وی.
– لە سێکتەری وه‌رزشیش 7 پڕۆژه ئەنجام دراوە به سه‌رمایه‌ی 60 ملیۆن و 731 هەزار و 457 دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری 25 دۆنم زه‌وی.
پرۆژە خۆماڵییەکان
له كۆی ئه‌و 206 پڕۆژه‌یەی کە لە ماوەی سێ ساڵی کابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە، 202 پڕۆژەیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییەوە جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
کۆی سەرمایەی پرۆژەکان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه له 6 ملیار و 685 ملیۆن و 861 هەزارو 44 دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بووه له 37 ملیۆن و 384 هەزار دۆلار.
ئه‌و تاكه پڕۆژه‌یه‌ش كه لە لایەن كۆمپانیایەکی بیانییەوە ئه‌نجام دراوە سه‌رمایه‌كه‌ی 4 ملیار و 906 ملیۆن و 110 هەزار دۆلار بووه