هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

لە ئەرزەڕۆم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا

لە پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر روویدا. 

بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا – ئافاد، کاژێر 03:37 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی ئابی 2022 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی تاتۆس سەر بە پارێزگای ئەرزەڕۆم تۆمارکراوە. 

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 6.99 کیلۆمەتر روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە. 

ساڵی رابردوو 68 جار بوومەلەرزە لە پارێزگاکانی مەلەتێ، بەدلیس، ئەرزینجان، وان، چەولیگ، دێرسم، مووش و خەرپێتی باکووری کوردستان تۆمارکراون. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لەو بوومەلەرزانەدا 63 هاونیشتمانی برینداربوون.