پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان و كونسوڵی ئه‌ڵمانیا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان كرد

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می نێوان وه‌زیر و كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێر، گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت پێشوازیی لە کلێمنس زێمتنەر کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: دەربارەی کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد و کۆنسوڵی ئەڵمانیا کە ماوەی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان خستەڕوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: وەزیری سامانه‌ سروشتییه‌كان وێڕای دەستخۆشی لە کار و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەت، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێدا بۆی خواست.