به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی گەیشتنی کارکردن لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر شەقامی (60) مەتری نزیک سایلۆی کۆنی هەولێر، له سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه (2ی ئابی 2022) تا ماوەی یەک مانگ دیوی ناوەوەی شەقامه‌كه داده‌خرێت.
هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، شه‌قامی (60) مەتری، ئەو بەشەی دەکەوێتە نێوان سێڕیانی “لەیلا قاسم” و سێڕیانی دارایی بە تەواوی دادەخرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەو ماوەیەدا شوفێران دەتوانن بۆ هاتووچۆی جێگره‌وه، شەقامی (30) مەتری و شەقامی ناو گەڕەکی کوردستان و شەقامە لاوەکییەکانی ناو گەڕەکی سایلۆ بەکاربێنن.