فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: لە هەرێمی کوردستان ٨ سایلۆی حکوومی هەن کە ڕۆژانە بەردەوامن لەوەرگرتنی گەنم و ساڵانە بڕی ٣٧٥ هەزار تەن گەنم لەڕێگەی ئەم سایلۆیانەوە لە جووتیاران وەرگیراوە.
راشیدهگهیهنن: ئەمساڵ بەهۆی کەمیی بەرهەمی گەنم ئەو بڕە کەمتر بوو لەساڵانی پێشوو، کە نزیکەی ٣٠٠ هەزار تەن وەرگیراوە.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاندووه: پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠ ڕۆژی خایاند و بەراورد بە ساڵانی پێشوو کاتەکەی درێژ تر بوو، هەروەها پلەبەندیی لەسەر جۆر و کوالیتی گەنمی ئەمساڵ دانەنرابوو و هەمووی بە پلەیەک وەردەگیرا لەگەڵ بڕێک خەسم کە بۆ ئەمساڵ بۆ هەر تەنێک گەنم بڕی ٨٥٠ هەزار دینار دیاریکرابوو وە لە دوای رادەستکردنی گەنمەکانیان جووتیاران ڕاستەوخۆ بەماوەیەکی کەم شایستە داراییەکان وەردەگرت.
هەر لەم بارەیەوە نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند “پاش ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی کوردستان لە سایلۆکان ڕاگیرا، هێشتا ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگری گەنم لە بەردەم سایلۆکاندا وەستابوون، دواتر ڕەزامەندی وەرگیرا کە ئەو بارهەڵگرانەش وەربگیرێت، بەم جۆرەش کۆتا ئامار تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە هەڕێم گەیشتۆتە (٢٩١٫٥٩٨.٣٨٠) دووسەد و نەوەد و یەک هەزارو پێنجسەد و نەوەد و هەشت تەن و سێ سەدوهەشتا کیلۆ”.
سلێمانی/ بڕی (١٢٩٫٦١٧.٧٨٠) سەد و بیست و نۆ هەزار و شەشسەد و حەڤدە تەن و حەوتسەد و هەشتا کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
هەولێر/ بڕی (١٠٩٫٧٨٥.٥٠٠) سەد و نۆ هەزار و حەتسەد و هەشتا و پێنج تەن وپێنجسەد کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
دهۆک/ بڕی ( ٥٢٫١٩٥.١٠٠) پەنجا و دوو هەزار و سەد و نەوەد و پێنج تەن و سەد کیلۆ گەنم وەرگیراوە.
کۆی گشتیی پارەی هاتوو بۆ جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بریتییە لە (١٠٣٫٩٥٠) سەد و سێ ملیار و نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار.
بڕی ئەو پارەی کە ماوە نزیکەی (١٥١) سەد و پەنجا و یەک ملیار دینارە بۆ کۆی گەنمی وەرگیراو.