مستەفا كازمی داوایه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌مییه‌كان ده‌كات 

مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌، خۆپیشانده‌ر بپارێزن، هاوكات داواش له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات پابه‌ندی خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌ بن له‌ رێپێوانه‌كه‌یاندا.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆز نه‌كه‌ن و پابه‌ندی رێنمایی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن، كه‌ ئامانجیان پاراستنی خۆپیشانده‌ران و پارێزگاریكردنه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وامی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان دڵه‌ڕاوكێ بۆ شه‌قامی عێراق زیاتر ده‌كات، ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان ناكات.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتی كرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، كه‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌ گرنگییه‌وه‌ هه‌موو رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له‌ حكومه‌ته‌كه‌یان.