بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، (19) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، لەسەرەتای مانگى (6)ى ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ کۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی سزادراون (170) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (4) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و دەستکاریکردنى كوالیتیى و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە.
ناوی بەنزینخانەکان:-
یەکەم/ وێستگەى ئارام محەمەد
دووەم/ وێستگەى ژیلوان
سێیەم/ وێستگەى جێگر
چوارەم/ وێستگەى زێڕ
پارێزگای ههولێر راشیدهگهێنێت: دڵنییاى هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان دەکەینەوە، تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین بکات، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک، لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە.