بەبڕی ٢ ملیۆن دۆلار دووسەد قوتابخانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی نۆژەن دەکرێنەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٠٠ قوتابخانە نۆژەندەکاتەوە و وەزیری پەروەردە سەردانی ڕێکخراوەکە دەکات.

ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی بیناسازی لە وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر، سەردانی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد و لەلایەن موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لێکرا.
لەکۆبوونەوەکەدا وەزیر دەستخۆشی لە دەزگای ناوبراو کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڕیارە 200 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم نۆژەن بکاتەوە.
لەو هەڵمەتەی دەزگاکەدا بڕی دوو ملیۆن دۆلار کە دە هەزار دۆلار بۆ هەر قوتابخانەیەک تەرخانکراوە، 200 قوتابخانە نۆژەندەکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر