هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هێزەکانمان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ێ.ێ.م) دەستگیرکرد کە بە فێڵ زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.
راشیگهیاند: تۆمهتبار تەمەنی 45 ساڵە و بەناوی دانانی کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتی لە گەڕەکی برایەتی فێڵی لە هاوڵاتییان کردووە و پارەی لێوەرگرتوون.
هۆگر عهزیز ئاماژهی بهوهشكرد، کۆمپانیاکە کۆمپانیایەکی وەهمی بووە و تیایدا تۆمەتبار هەستاوە بە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتییان و دانەوەی بەشێوەی سوود، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بەدەستبهێنێت سەرەتا پارەکەی بە سوودەوە داوەتەوە بە چەند هاوڵاتییەک.
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسیلەوەشکرد: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە ئێستادا زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلاری لە هاوڵاتییان وەرگرتووە و نەیداونەتەوە، هەروەها خۆی دانیشتووی دهۆکە و ماوەی ساڵێکە رووی لە هەولێر کردووە، پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتریش و لە ساڵی 2012 هەمان کاری شاری دهۆک ئەنجامداوە.