بایدن وەڵامی پەیامەکەی مەسرور بارزانی دایەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، نامەیەکی ئاراستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا کردبوو، لە وەڵامی ئەو نامەیەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێشخەری کردووە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان. 

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە بەغدا. بە گوێرەی زانیارییەکان، جۆو بایدن لە وەڵامی نامەکەی مەسرور بارزانیدا، داوای لە مەستەفا کازمی کردووە کێشەکان چارەسەر بکات. کازمی، دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هەیە.

ھەواڵی زیاتر