دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ئەندازەی کارەبای هەولێر نووسراوی ئاراستەی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کرد بۆ سزادانی چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون کە پابەند نەبوونە بە کەمکردنەوەی نرخەکان، وەک لە نووسراوەکە دەرکەوتووە هەر چواریان سزا دران.
هەر بەپێی نووسراوەکە پڕۆژەکان پێکهاتوون لە، هەردوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (كواترۆ) و (ئاسوودە) بە بڕی 7 ملیۆن دینار سزا دران، هەروەها پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (پانک) بە بڕی ( 5 ) ملیۆن دینار سزا درا و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ( گوندی ئەمریكی) بە بڕی ( 6) ملیۆن دینار سزا درا