مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیسماعیل ئەحمەد دەكات

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئیسماعیل ئەحمەد دەكات.

ھەڤاڵی بەڕێز ئیسماعیل ئەحمەد   

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی ناوادەی کاکە (دانیال)ی کوڕی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان و ھاورێیانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین. 

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی کاکە دانیال به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

ھەواڵی زیاتر