زاخۆ بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێڕاق کۆمەڵێک گرێبەستی نوێی ڕاگەیاند

دوای ساڵانێکی زۆر بەشداریکردن لە خولی نایابی عێڕاقی ئەم وەرزە یانەکە بە دەستەیەکی کارگێڕی نوێ بەشداری لە خولی نایابی عێڕاقی کرد و دوای گۆڕینی دوو ڕاهێنەر یانەکە لە خانەی دەیەمی یانەکان هات، لە ئێستەدا یانەی زاخۆ سەرقاڵی ئامادەکاری و هێنانی کۆمەڵێک یاریزانی نوێیە بۆ تیپەکە و بە گوتەی سەرۆکی یانەکە گەرەکیانە ئەم وەرزە ڕکەبەری پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقی بکەن و پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان بەدەست بهێنن.

زاخۆ چەند گرێبەستێکی تریش واژوو دەکات
دوای ئەوەی لە یارییەکانی ئەم وەرزە زاخۆ پلەی دەیەمەی ڕیزبەندی یانەکانی بەدەستهێنا، دوای تەواو بوونی خولەکە بەهۆی ئەوەی کە ڕاهێنەری سوری فیراس خەتیب گرێبەستی لەخولی یانەکانی کوێت پێگەیشت، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی کارگێڕی یانەکە کرد، دواتر زاخۆ هەمزە هادی وەک ڕاهێنەر و مستەفا کەریمی وەک یاریدەدەری تیپەکە دەست نیشانکرد.
لە ئێستەیشدا یانەکە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ وەرزی نوێ و گرێبەستی کۆمەڵێک یاریزانی یانەکە کە وەرزی ڕابردوو لە تیپەکە یارییان دەکرد نوێکردۆتەوە و گرێبەستیشیان لەگەڵ چەندی یاریزانێکی تر واژوو کردووە.
هەر یەک لە یاریزانان شڤان جەمیل یاریزانی هێڵی بەرگری و سیپاس سەدیق لەهێڵی ناوەڕاست و حەمید حاجی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکە نوێ کردۆتەوە، هەروەها یاریزانان یونس عەبد گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژوو کرد، زاخۆ گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی بەڕەگەز عەرەب یوسف ئەیوب واژوو کردووە کە ناوبراو لە یانەی کارەبا یاری دەکات، هەروەها یوسف ئەحمەد یاریزانی هێڵی ناوەڕاست یەکێکی ترە لە گرێبەستەکانی زاخۆ و بەگوتەی بەرپرسانی یانەکەیش نەورۆز گەرەکیەتی بۆ ئەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق ژمارەیەکی قورس بێت و لە بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی بەردەوامە و پلانی ئەوەیان هەیە کە بەم نزیکانە گرێبەست لەگەڵ چەندی یاریزانێکی تری پیشەگەر واژوو بکەن.

ئەنجامەکانی زاخۆ لەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق
لەم وەرزەی خولی نایابی عێڕاق یانەی زاخۆ لەکۆی ٣٨ یاریدا کە ئەنجامی داوە ١١ یاری بردۆتەوە و لە ١٢ یاریدا توشی شکست بوو، لە ١٥ یاریشدا یەکسان بوو، ٣٥ گۆڵی تۆمارکرد و ٣٣ گۆڵیشی لێ تۆمارکرا، زاخۆ بەگشتی ئەنجامەکانی قۆناغی یەکەمی باشتر بوون لە قۆناغی دووەم، کە لەسەرەتای خولەکەوە ڕاهێنەر عەبدولوەهاب ئەوبولهێل ڕاهێنەرایەتی تیپەکەی دەکرد و لەسەرەتا لە پلەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان دەهات، دواتر و ١٠ یاری پێش کۆتایی خولەکە بەهۆی ئەجامە خراپەکانەوە ئەو ڕاهێنەرە لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە نەما و فیراس خەتیبی سوری وەک ڕاهێنەری خولەکە تا تەواو بوونی خولەکە دەسبەکار بوو.
زاخۆ بە کۆی گشتی خولەکە بە کۆکردنەوەی ٤٨ خاڵ پلەی دەیەمی خولەکەی بەدەستهێنا، لۆکاس سانتۆسی هێرشبەری یانەکەیش بە ٨ گۆڵ گۆڵکاری یانەی زاخۆ بوو توانی زۆرترین گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات هاوکات یاریزانی ناوبراو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ نوێ نەکردەوە و پەیوەندی بەیانەی هەولێرەوە کرد.

ھەواڵی زیاتر