46 ملیار دینار بۆ جووتیارانی كه‌ركووك خه‌رج ده‌كرێت

لقی كه‌ركووكی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، راسته‌وخۆ دوای وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك، شایسته‌ داراییه‌كانیان پێده‌درێت، تا ئێستاش نزیكه‌ی 182 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه‌.

حوسێن قه‌نبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی له‌ كه‌ركووك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، گه‌نمی جووتیارانی پارێزگای كه‌ركووك وه‌رده‌گیرێت و راسته‌وخۆش دوای ئه‌وه‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان پێده‌درێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی 46 ملیار دیناره‌.

گوتیشی: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتن له‌ پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه‌ و له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه‌ تا ئێستا ئه‌و گه‌نمه‌ی له‌ جووتیارن وه‌رگیراوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 181 هه‌زار و 900 تۆن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی جووتیاران و راده‌ستكردنی گه‌نمه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی بازرگانی، پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌ به‌ پێدانی شایسته‌ داراییه‌كانیان.

ھەواڵی زیاتر