جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز سێ-ی هەولێر شکا، کە ئاوی بەشی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر دابین دەکات.
“ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شکا”، لەم مانگەدا ئەمە سێیەم جارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ دەشکێت”.
بۆری ئاوی ئیفراز3 ئاوی زۆربەی هەولێر دابەش دەکات، تائێستا زیاتر لە 25 جار ئەو بۆریە شكاوە، ھەر جارەش بۆ چاككردنەوە 20 ھەزار دۆلار زیاتر تێچووەكەیەتی، بۆ ئەوەی چارەسەری بنەرەتی بۆ ئەو كێشەیە بكرێت بڕیاری گۆڕینی بۆریەکە دراوە.
پێشتر ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان راگەیاندبوو: “لەسەر رەزامەندی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان 21 ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت”.
پڕۆژهی ئاوی ئیفراز 3، لە ساڵی 2007 دروستکراوە، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، بۆرییەکانی لە جۆر (GRP)ـيه، کە یەکێكه لە سەختترین جۆرهكانی بۆری بۆ چاککردنەوە، هاوكات به هۆی خراپی كوالێتییهكهی، به هۆی سادهترین زهبری دهرهكییهوه دهشكێت.