پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمووزی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

– خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان. 
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنی دا.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی2008.