بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ڕێکەوتنی سەدە وەک
بنەمای هاوپەیمانییەکی
نوێ
سەردانەکەی سەرۆک بایدن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی هات. هەرچەندە بڕگەکانی ئەجێندای سەردانەکەیان چڕوپڕ بوو، بەڵام دوو بابەتیان لێ سەرەکیتر بوو لە بەرنامەی سەردانەکەدا.
ئەو دوو بابەتەش بریتی بوو لە ڕازیکردنی سعودیەی عەرەبی تا نەوتی زیاتر بخاتە بازاڕەوە بۆ کەمکردنەوەی گوشـــار لەســـەر بازاڕی وزەی ئەمەریکا. ئەویتریان پێشخستنی ڕێکەوتنی سەدە یان پەیمانی ئیبراهیم بوو. ئامانجە ســـەرەکییەکەش رێگەخۆشـــکردن بوو بۆ رێکەوتن لە نێوان ســـعودیە و ئیســـرائیل و فراوانکردنی پەیمانی ئەبرەهام. بایدن توانیی گێڕانەوەی دورگەیەکی بچووک بۆ ســـعودیە و کردنەوەی ئاســـمانی ســـعودیە بۆ فڕۆکەوانیی ئیســـرائیل و رازیکردنی ئیســـرائیل و ســـعودیە بە رێگاپێدانی گەشـــتی موسڵمانانی ئیســـرائیل بۆ حەج بکاتە دیاریی ســـەردانەکەی و لە کۆبوونەوەی جەددەدا ســـتراتیژیەکەی بۆ ئایندەی ناوچەکە بخاتە ڕوو کە
بنەمای جێبەجێکردنیان، هاوپەیمانییە نوێکە دەبێت.
رێکەوتنـــی ســـەدە و پەیمانی ئیبراهیـــم رەنگە وەکو ناو نوێ بن، بەڵام لـــە ناوەرۆکدا کۆنن و دەسپیشخەریەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جۆرج بۆشی دووەم و پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی مەزنتر کە رووداوەکان بوونە هۆی ڕاگرتن یان دواخستنی.
کرۆکی رێککەوتنامەی سەدە دروستکردنی هاوپەیمانییەکی نوێیە لە ناوچەکەدا بە سەرپەرشتیی ئەمەریکا و ئەندامێتیی ئیســـرائیل و بەشـــێکی زۆری دەوڵەتانی عەرەبـــی، بەتایبەتی ئەوانەی کۆمارە ئیسلامییەکەی ئێران وەک هەڕەشەیەک دەبینن بۆ سەر ئایندەی خۆیان.
ویلایەتە یەکگرتووەکان نایەوێت وەک جاران ســـەرمایەیەکی زۆری کاتی و گیانی و ئابووری لەم ناوچەیەدا بخاتە گەڕ، چونکە ئەولەویەتی ستراتیژی ئەمەریکا لە دەرەوە بەرەنگاربوونەوەی چینە بە پلەی یەکەم و ڕووســـیایە بە پلەی دووەم و ڕەنگە ئێران لە پلەی ســـێیەم و چوارەامدا بێت. ئەمەریکا دەیەوێت لە رێگەی ئەم هاوپەیمانیەتەوە بە پارەی دەوڵەتانی کەنداو و تەکنەلۆجیای ئەمەریکی و ئیسرائیلی زەمینەی ئاشتی و سەقامگیری بڕەخسێنێت و بوار بۆ فراوانبوونی پێگە
و دەسەڵاتی چین و ڕووسیا و ئێران نەمێنێتەوە.
دەکرێـــت ئەم هەوڵانـــەش لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆبوونـــەوەی ئەم دواییەی گروپی G7 بخوێنرێتەوە کە جەختیان لەسەر رووبەرووبونەوەی ڕووسیا و چین کردەوە لە ڕێگەی گرنگیدان بـــە کەمکردنەوەی پشتبەســـتن بـــە وزەی ڕووســـیا و تەرخانکردنی بڕی 600ملیـــار دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاســـتیش مەیدانێکـــی گرنگی ئەو بەرەنگاربوونەوەیە
دەبێت

ھەواڵی زیاتر