مەحمود محەمەد پرسەنامەی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانی بە حکوومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند

بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرسەنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانی بە سەرقونسوڵ و حکوومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند بەبۆنەی تیرۆرکردنی (شینزۆ ئابێ) سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی ژاپۆن.

بەنوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی،  هەڤاڵ (مەحمود محەمەد) ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیمان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی قونسوڵخانەی وڵاتی ژاپۆنی لە هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێز (میکیهیرۆ ئاراکاوا)ی سەرقونسوڵەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.‏‎

لە سەردانەکەیدا هەڤاڵ مەحمود محەمەد پرسەنامەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستانی بە سەرقونسوڵ و حکوومەت و گەلی ژاپۆن راگەیاند بەبۆنەی تیرۆرکردنی (شینزۆ ئابێ) سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی ژاپۆن. لەبەرامبەردا (میکیهیرۆ ئاراکاوا) سوپاس و پێزانینی خۆی و گەلی ژاپۆنی ئاراستەی جەنابی سەرۆک و گەلی کوردستان کرد و پەیوەندی و دۆستایەتی ژاپۆن و کوردستانی بەرزنرخاند.

ھەواڵی زیاتر