وه‌زیری كشتوكاڵ: خەرجیمان بە رێژەى له‌سه‌دا 70 کەم کردووه‌تەوە

ده‌قی وتاره‌كه‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو یەکێکە لە وەزارەتە گرنگەکانی حکوومەت کە گرنگی بە بواری کشتوکاڵی و سێکتەری ئاو لە هەرێمی کوردستاندا دەدات. بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی کارکردنمان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەندین بواری گرنگدا، ئەرکی مەزنمان بەجێهێناوە.

لە بواری چاکسازیدا، پێداچوونەوەمان بە دۆسیەى 9هەزار و 849 فەرمانبەر کردووە و بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین زۆرینەى دەسەڵاتەکانمان دابەزاندوون.

خەرجیمان  بە ڕێژەى 70% کەم کردووه‌تەوە و پێشنیازى زیادکردنى داهاتمان بۆ 200 % کردووە، ئەمەش لە ڕێگەى کردنەوەى 9 تاقیگەی گرنگی جۆراوجۆر لە بواری کشتوکاڵدا.

3 یاسای گرنگمان دەرچوواندووە: یاساکانی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، یاسای بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی بنەتۆو، یاسای پاراستنی ئاو، کە نزیکەی 5000 هەلی کار دەڕەخسێنێت.

لە بوارى زەویوزاردا، جەختمان لە پاراستنى زەویى کشتوکاڵى کردووەتەوە. بە ڕێژەی %88 بووژاندنەوەی زەویی کشتوکاڵیمان بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی کەمکردووه‌تەوە.

لە چوارچێوەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان، بە توانای کۆگاکردنی 500،000 تۆن، چەندین پڕۆژەی سایلۆمان دامەزراندووە، کە 13 کارگەی جۆراوجۆری بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومەکانی گەنم و بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران تێدایە.

لە پڕۆژەکانى سامانى ئاژەڵ و پەلەوەرى، لە کۆى کابینەکانى پێشوو 1,864 پڕۆژە جێبەجێکراون، بە تەنها لەم سێ ساڵەی کابینەی نۆیەمدا 309 پڕۆژەى گرنگمان جێبەجێکردووە و دەیان مامەڵەى تریشمان لە پڕۆسەدان، کە سەرجەمیان دەکاتە 2,173 پرۆژە.

لە پێناو پاراستنى سامانى ئاژەڵی، 4 ملیار دینارمان بۆ کڕینی دەرمانى قڕکەر و نەخۆشییەکان تەرخانکردووە.

لەبوارى پەرەپێدانى کشتوکاڵیدا، 30 هەزار خانووى پلاستیکیمان لەسەر ڕووبەرى 5,504 دۆنم زەوى بۆ بەرهەمهێنانى جۆرەکانى سەوزە و میوە درووستکردووە کە بووەتە هۆى ڕەخساندنى 14,930 هەلى کار.

کردنەوەی گەورەترین سەنتەرى توێژینەوەی زانستى و خانووی شووشەیی بەبازاڕکردن کە لە مانگی نۆدا دەستپێدەکەین. 11 پڕۆژەى گرنگى بەرهەمهێنانى قارچک و 7 کارگەى بەرهەمهێنانى زەیتوونمان دامەزراندوون کە بووەتە هۆى ڕەخساندنى 1,700 هەلى کار لە هەرێمی کوردستان.

لە بوارى بەرهەمهێنانى هەنگ، نزیکەی,600 هه‌زار پوورەى هەنگمان هەیە کە 600 هه‌زار تەن هەنگوین بەرهەمدەهێنن، بەمەش ساڵانە هەلى کار بۆ زیاتر لە, 9000 هەنگەوان و پەروەردەکارى هەنگ ڕەخسێنراوە. ئەمە بەدەر لە تەرخانکردنى بڕى 650 ملیۆن دینار بۆ دامەزراندن و پەرەپێدانى گەورەترین تاقیگەى هەنگ لە هەرێم.

سەرەڕاى قەیرانى دارایی و گۆڕانکارییە خێراکانى کەشوهەوا، لەم سێ ساڵەدا 704 هەزار نەماممان بەرهەمهێناوە و 94 مۆڵەتى باخداریمان بەخشیوە.

ئاستى وەبەرهێنان لە بوارى کشتوکاڵى بە ڕێژەی 1,8% بەرزبووەتەوە.

لە ڕابردوودا توانای بەرهەمهێنانی بنەتۆو تەنها 650 تۆن بووە کە تەنیا 750 جووتیار لێى سوودمەند بوون، بەڵام لە کابینەى نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، بڕى 30,000 تۆن بەرهەمدەهێنرێت و 6,414 جووتیار لێى سوودمەند دەبن.

لە بوارى ئاودا یاداشتێکی لەیەکگەیشتنمان لەگەڵ گەورەکۆمپانیاى جیهانى (پاوەر چاینا) ئەنجامداوە، بە مەبەستى درووستکردنى 4 بەنداوى گرنگ و ستراتیژى، ئەوانیش: بەنداوى دەڵگە و خێوەتە و مەنداوە و باکرمان و هەرسێ بەنداوی چەمرگە و دێوانە و خنس بۆ ساڵى ئایندە تەواو دەکەین، کە تواناى گلدانەوەى ئاویان 28 ملیۆن مەتر سێجایە.

بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى وشکەساڵى و کەمئاوییش، ڕەزامەندى وەرگیراوە بۆ درووستکردنى 25 پۆند لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمى کوردستان و تەرخانکردنى نزیکەى 2 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەو و درووستکردنى 30 پڕۆژەى ئاودێرى لە هەرێمى کوردستان.

لە ڕووى سامانى ماسى و ئاوییەوە، 406 پڕۆژەى گەورەمان هەیە کە  تواناکەیان زیاتر لە 300،000 تۆنە لە یەک ساڵدا و پڕۆژەى هەڵهێنەرى پەنجەماسیمان هەیە، کە تواناى 1000,000 یەک ملیۆن تۆنە لە ساڵێکدا و لە ماوەى دامەزراندن و کارکردنى حکوسمەتى هەرێمی کوردستان 391 پڕۆژە مۆڵەتى پێدراوە. بەتەنیا لە کابینەی نۆیەم 15 پڕۆژەى تازەمان هەیە کە ئێستا لە کاردان.

بۆ پاراستنی زەویى کشتوکاڵى، 1803 سکاڵا لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

بۆ پاراستنی دارستان و پاوان 525 سکاڵا تۆمار کراون و هەر لەم کابینەیەشدا 575 توێژینەوەى زانستی لە بواری کشتوکاڵیدا ئەنجامدراون. 148 خولى توێژینەوە ئەنجامدراون و 2862 ڕێنمایی کشتوکاڵیمان بۆ فەرمانبەران و جووتیاران دەرکردووە.

ئێستا دەستمان بە دانانى میکانیزمەکانى هەناردنى بەرهەمى پڕۆژە خۆماڵییەکان بۆ دەرەوەى وڵات کردووە و بۆ یەکەمجاریشە بەرهەمى جوچکەى دایکانەمان بۆ وڵاتى ئوردن هەناردە کردووە. لەگەڵ هەناردەکردنى چەندین بەرهەمى خۆماڵى دیکەى بۆ بازاڕەکانی دونیا

ھەواڵی زیاتر