بەڕێوەبەری سووتەمەنی هەولێر: ئێستا کوالێتی بەنزینی 800 دیناری باشتر کراوە

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر له‌باره‌ی هه‌رزانبوونی نرخی به‌نزین ڕایگه‌یاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئێستا کوالێتی بەنزینی 800  دیناری باشتر کردووە و لە ھەوڵیشدایە ڕێژەکە زیاد بکات.

ئاری کاکەشین بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  کوالێتی بەنزینی هه‌شت سه‌د دیناری باشتر کردووە بۆ ئەوەی نرخی بەنزین هەرزان بێت ئەگەر پشکی بەنزینەکەمان زیاد بکرێت، ڕاستەوخۆ نرخەکەیشی هەرزان دەبێت و ھەر بەنزینخانەیەکیش بەنزینی خراپ بفرۆشێت، سزا ده‌درێت و تەنیا ئەمڕۆ 10 به‌نزینحانه‌ سزا دراون.

ڕاشیگەیاند: خه‌ڵكانێك  ھەوڵ دەده‌ن بەنزینی  كوالێتی خراپ بێننه‌ ناو بازارەوە و بە نرخێکی هەرزان بیفرۆشن، ئێمەش تیمەکانمان بە دوو ئاراستە دا ئیش دەکەن و ڕۆژانە سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن و پشکنینیان بۆ دەکەن و ئەگەر کوالێتی خراپ بێت، سزایان دەدرێن.

ئاری کاکەشین ڕوونیشی کردەوە کە “ئەو بەنزینەی حکوومەت بۆ ئێمەی دابین دەکات ڕۆژانە 800 ھەزار لیترە و بە 800 دینار دەیفرۆشن و کوالێتیشی باشە و باشتریش دەکرێت، ئۆکتانەکەی 89 تا 90 زیاترە و پێویستە له‌و رێژه‌یه‌ کەمتر نەبێت، ئه‌گه‌ر له‌و رێژه‌یه‌ كه‌متربێت وەرناگیرێت.”

 بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر له‌باره‌ی بەنزینی 690 دیناری ئاماژەی بەوە دا کە رۆژانه‌ 300 ھەزار لیترمان بۆ دابین دەکرێت و ھەوڵ دەدرێت ڕێژەکەمان بۆ زیاد بکرێت بۆ ئەوەی نرخەکەی هەرزان بێت

ھەواڵی زیاتر