وەزارەتەکان چییان کردووە؟
“بێ زیادكردنی ڕێژەی باج، داهاتی باجمان لە ٣٠٨ملیارەوە گەیاندووەتە ٧٩٦ملیار دینار”

وەزارەتى داراییی هەرێمى کوردستان لە سێ ساڵى ڕابردووى کابینەى نۆیەم چەندین کار و چالاکیی کردووە کە گرنگترینیان کۆکردنەوە و زیادکردنى داهاتە کە بنەمایەکى گرنگى زیادبووە و باشتربوونى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پێدانى مووچەیە. لێرەدا چالاکییەکانى ئەم سێ ساڵەى وەزارەتەکە دەخەینە ڕوو:

ـ وەزارەتی دارایی و ئابوریى هەرێمى کوردستان کارى لەسەر گێڕانەوەی بەشی زۆری داهاتەكان کرد و لەمەشدا سەرکەوتوو بوو.
ـ ئەم وەزارەتە سەرپەرشتی و بەشداریی سەردانی شاندەكانی بۆ بەغدا و رێکكەوتن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم و جێگیركردنی بەشە بوودجەی هەرێم لە بوودجەی عێراقدا کردووە.
ـ پابەندییە داراییەكانی هەرێم و بەغدای بۆ ساڵانی ٢٠٠٤ ـ ٢٠٢١ لەناو پرۆژەیاسایی بودجە ساڵی ٢٠٢١ عێراق جێگێر کرد و ڕێكکەوتنیش لەسەریەكلاكردنەوەی لەلایەن تیمی دیوانی چاودێری دارایی هەردوو لا کرا.

خزمەتەکان لە دیوان:
ـ دەركردنی ٦١ ڕێنمایی و ٤٦ گشتاندن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە خزمەت باشترکردنى دۆخى دارایی و گەیاندنى خزمەتگوزارى بە هاووڵاتیان و کۆکردنەوەى داهات.
ـ گێڕانەوەی ٩٥ ملیار دینار بە ڕێگریكردن لە بە هەدەردانی سامانی گشتی.

خزمەتەکان لە گومرک:
ـ ئازادكردنی بازرگانی و نەهێشتنی مۆنۆپۆڵ تا ڕادەیەكی زۆر.
ـ زیادكردنی داهاتی گومرك لە ٩٥٦ملیارەوە بۆ ١,٦٩١ترلیۆن دینار.
ـ دروستكردنی بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی گومركی و بەئەلیكترۆنیكردنی سەرجەم دەروازەكان و بەستنەوەیان بە وەزارتى دارایی و ئابوورى.

خزمەتەکان لە باجەکان:
ـ داهاتی باج لە ٣٠٨ملیار دینارەوە بووە بە ٧٩٦ملیار دینار. بەبێ هیچ زیادكردن و دەستكاریكردنی ڕێژەی باج.
ـ ئامادەسازی بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی باج لە ئایندەیەكی نزیک.
ـ دەستكردن بە تۆماركردنی سەرجەم باجدەران و لە گەورە باجدەرانەوە بەرەو خوار.

خزمەتەکان لە بودجە:
ـ جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی دامەزراندن و بە هەمیشەییكردنی ١١,٥٩٥ مامۆستای گرێبەست و پزیشك و دەرچووە یەكەمەكان و گرێبەستی نوێ، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی.
ـ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ ـ ٢٠٢١
ـ پێداچوونەوە بە سەرجەم میلاكاتەكانی حكوومەت و ڕێكخستنەوەی داهات و ڕسومات.

خزمەتەکان لە ژمێریارى:
ـ بەستنەوەی ٥٨١ یەكەی ژمێریاری بە سیستەمی خەرجی ئۆنلاین.
ـ كەمكردنەوەی خەرجی ناپێویست و گێڕانەوەی بۆ حكومەت بە ڕێژی ١٤٤ملیار دینار.
ـ كەمكردنەوەی ڕۆتین و خێراترکردنى گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان.

خزمەتەکان لە خانەنشینى:
ـ كۆتاییهێنان بە چەندمووچەیی بەدەر لە یاسا.
ـ هەڵوەشاندنەوە و گواستنەوەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنیشینیی پێشمەرگە و گواستنەوەیان بۆ وەزارەتی دارایی.
ـ هەمواركردنەوەی پلەی سەرجەم خانەنشینانی پلەباڵا و تایبەت بەدەر لە یاسا.
ـ دامەرزاندنی سندووقی خانەنشینی و دروستكردنی ئەنجومەنی سندووق.
ـ هەڵوەشاندنەوەی گشت خانەنشینی نایاسایی و یا ئەوانەی بە پلەی زیاتر لە مافی خۆیان خانەنشین كراون.
ـ بەئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەكانی خانەنیشنی لە ڕێکەوتى ٢٣/٦/٢٠٢٢ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆكیش.

خزمەتەکان لە بانکەکان:
دامەزراندنی بانكی نیشتمان و بە سەرمایەی ٢٠٠ملیار دینار كە دەبێت بە لقی بانكی ناوەندی عێراق، لەو ڕێگەیەوە سەرلەنوێ ڕێكخستنەوە و متمانەپێدان بە بانكەكانی هەرێم. سودوەرگرتن لەسەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بانكی ناوەندی عێراق.

  • بانكە پسپۆڕییەكان
    ـ جێبەجێكردنی بڕیاری داشكاندنی ١٥% قەرزی پێشینەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
    ـ وەرگرتنەوەی (٣٧٣.٨٦٣.٥٢٦.٦٦٥) ملیار دینار لە پێشینەی قەرزەكانی (عەقاری، كشتوكاڵی، پیشەسازی و گەشتوگوزار) .
  • بانكە بازرگانییەكان:
    وەرگرتنەوەی ٤٠ ملیار دینار لە قەرزی ئاسانكاریی بانكی لە ڕێگەی وەرگرتنەوە و فرۆشتنی مڵكە ڕەهنكراوەكانی قەرزداران.

خزمەتەکان لە یاسایی:
ـ كردنەوەی ٢,٦٢٦ داوا لە سەرجەم دادگاكانی هەرێم
ـ یەكلایكردنەوەی ٩٥%ی ئەو داوایانە لە بەرژەوەندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

خزمەتەکان لە کاروبارى دڵنیایی:
ـ ئامادەكردنی هەمواری ڕەشنووسی پرۆژەیاسایی پیادەكردنی ڕێكخستنی كارەكانی دڵنیای عێراقی ژمارە ١٠ى ساڵی ٢٠٠٥ كوردستان ـ عێراق
ـ بەركاركردنی یاسای ڕەسمی (پول) بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان و زیادكردنی داهات بە ٣ملیار دینار تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١ لەم ڕێگەیەوە.
ـ یەكخستنەوەی لقەكانی دڵنیایی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی.
ـ ئامادەكردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بیمەی تەندروستی.

ھەواڵی زیاتر