هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی مەندائییەکان پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئەو ئایینە دەکات 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە بۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی مەندائییەکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سابیئەی مەندائییەکان دەکەم و هیوای جەژنێکی خۆشیان بۆ دەخوازم. ڕاشیگەیاند: هیوادارم ئەم جەژنە خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک بهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هیوای بەردەوامی و بەهێزبوونی هەستی برایەتی و خۆشەویستی و ئاشتی و پتەوبوونی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دەخوازم و ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.