هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە: لە ماوەیەکی نزیکدا بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپا پڕدەکرێتەوە

فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت تاوەکو دەستبەکاربوونی دوو لیوا هاوبەشەکە پلانی دیکەیان بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئامادەکردووە و ئاماژە بەوە دەدات “لە ماوەیەکی نزیکدا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و سوپای عێراق ئەو بۆشاییانە پڕ دەکرێنەوە.”