پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى مامۆستا کەریم ئەحمەد ده‌كات

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواييی سیاسه‌تمه‌دار و تێکۆشەری دێرین و ناسراوی سەر ئاستی کوردستان و عیراق، سکرتێری پێشووتری حزبی شیووعيی عیراق و کوردستان، مامۆستا کەریم ئەحمەدم پێگەیشت.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی دیار و كۆڵنه‌ده‌رى مەیدانی خەباتی نیشتمانی بوو کە هەموو تەمەنی خۆی لە تێکۆشانی سیاسی و لەپێناو گەل و بیروباوەڕەکەیدا بەسەر برد، لەو ڕێگایەشدا ئازار و زیندانی و مەینەتیی زۆری چەشت.

پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیان و دۆستانی ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وايى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/7/14