پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد دەکات.

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هاتووە: “بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی شەهید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەین و هاوخەمیانین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەمووان ببەخشێت”.

سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ 10/7/2022 عەلی قازی، ناسراوی بە کوڕی رەش، تاقە کوڕی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان، لە شاری بۆنی ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد.