دوای ئەوەی بۆری ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شکا و بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو بوون، تیمەکانی چاککردنەوە بەفردەوامن لە کارکردن و چاککردنەوەی بۆرییەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.
ئەمڕۆ شەممە 9/7/2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر چەند وێنەیەکی تیمەکانی چاککردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “پاش ماندووبونێکی زۆر و شەونوخوونی زۆر بەردەوامین لە چاککردنەوەی بۆری پڕۆژەی ئیفراز (3) تاوەکوو بەزووترین کات ئاو بگاتەوە ناو گەڕەکەکانی شاری هەولێر”.
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بۆ هاووڵاتییان ئاشکرای کرد “بەهۆی شکانی بۆری پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ راگیرا بەشێوەیەکی کاتی تاکو چاک دەکرێتەوە”.
پڕۆژهی ئاوی ئیفراز 3، رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات، بۆرییەکانی ئیفراز سێ لە جۆر (GRP)ـيه، کە یەکێكه لە سەختترین جۆرهكانی بۆری بۆ چاککردنەوە و هاوكات به هۆی خراپی كوالێتییهكهی، به هۆی سادهترین زهبری دهرهكییهوه دهشكێت و زیان به سامانی گشتیی و بهرژهوهندی هاووڵاتیان دهگهیهنێت و بە شکانیشی نزیکەی %40 گەڕەکەکانی ھەولێر بێ ئاو دەبن.
بۆ ھەر جارێك شکانی بۆری ئاوی ئیفراز3 لە ھەر کاتژمێرێکدا نزیکەی 10 ھەزار مەتر سێجا ئاو بەفیڕۆ دەدرێت.
ھەولێر سێ پرۆژەی ئاوی ئیفرازی ھەیه، ئیفراز یەك ساڵی 1967 دروستکراوە و تا ئێستا بێ كێشهترینه و دواتر ئیفراز دوو ساڵی 1982 درووستكراوه و به هۆی كوالێتییهكهیهوه سهرهڕای ئهو زیادهڕۆییانهی كرابوونه سهر بۆرییهكه هێشتا له كاردایه، بهڵام پڕۆژهی بۆری ئیفراز سێ له ساڵی 2007 کەوتووهته كار و تا ئێستا نزیکەی 20 جار شكاوه.