پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مه‌سرور بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ گه‌لی ژاپۆن و كه‌سوكار و دۆستانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی ژاپۆن ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ شینزۆ ئابێ، سه‌رۆكی حكومه‌تی پێشووی ژاپۆن، له‌ میانی كۆڕێكدا ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ سه‌ختی بریندار كرا.

دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه‌ ئابێ گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابێ، زۆر دڵته‌نگی كردم.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هاوبه‌شی خه‌می خێزان و كه‌سوكار و گه‌لی ژاپۆنم.