ناڵەی دڵ

ڕزگار شێخ عەلی

(ڕۆژگار)

ئازارم مەدە بەوئازارانەی لەناخمدایە
چوون هەوری سیا وا لەسەر ڕووتا
بێشك بارانی دادەبارێتە سەركێڵگەی دڵم
زریانی خەم و
بای نەهامەتی لە گەروومدایە
ئەرێ نازە گیان شاشۆخی جوانان
بۆنایەی لەگەڵ مندا ڕێ بكەیت
هەورازو نشێو..بەرزیی چیاكان
تەیكەین وەك جاران
چاوەڕوانت بووم
تۆ هەر نەهاتی ژوانێ سازكەین
هەرچی وەیشومەو نەداری هەیە
لەترپەو ناڵەی، دڵماندا دەركەین
بیرتە پێكەوە ..كەدادەنیشتین
ئەشكت دەوەراند؟
دەتخستمە گێژی.شیوەنێكەوە
بەپەنجەكانت
بسكی سەر شانت لەمن دەتاراند
لەبێشكەی دڵتا ڕاتدەژەنیم و
عیشقت بەسەرما نم نم دەباراند
بیرتە نازە گیان !؟

ھەواڵی زیاتر