پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، نه‌خۆشخانه‌كان له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربان كراوه‌ ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ میانی ئاگادارییه‌ك ئاشكرایكرد، لەرۆژانی پشووی جەژنی قوربانی پیرۆز هەردوو نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا لەپێشوازی هاووڵاتیاندا ده‌بن.

هه‌روه‌ها ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەشی نۆرینگەی دەرەکی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات  بەشێوەی (24)کاتژمێری كراوه‌ ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، نەخۆشخانەی ئیمرجنسی پێشوازی لە حاڵەتەکانی  مێشک و دەمار، هەناو، شکان  و رووداوی گولـلە ده‌كات.