مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروبارەکان و راییکردنی مامەڵەکان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد.
سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا لەگەڵ وەزیر و بەڕێوەبەرەکان و بەرپرسانی وەزارەتی داد کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر سەردانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ، شارەوانی، گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کردووە.
نەورۆس عەبدوڵڵا، پەیامنێر کوردستان24 رایگەیاند: “مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتادا لە وەزارەتی داد لەگەڵ فرسەت ئەحمەد وەزیری داد کۆدەبێتەوە، دواتر کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتی و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی داد دەبێت