نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕایگەیاند گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی( ٢٠٢٢) هاتۆتە سەر هه‌ژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە به‌م شێوه‌یه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بوون:
پارێزگای هه‌ولێر: بڕی ٢٢ملیار دینار .
سلێمانی و هەڵەبجە : بڕی ٣٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دینار.
دهۆک: بڕی ١٤ملیار دینار .
وا بڕیاریشه له دوای پشووەکانی جەژنی قوربان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بكرێن و دەست بە دابەشکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بكرێت بەسەر جوتیاران .
previous post
next post