پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

چیایەك لەدامێنی سلێمانی بە جۆرە مینێکی کوشندە چێندراوە تا ئێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ پاککردنەوەی

بەپێی ئامارێك، لەساڵی 2004دا ئەنجام دراوە چیای محمود خان (34) هەزارو600 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، هەزاران مینی ڤاڵمارای پارچەداری تێدایە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی شەست ‌و حەفتا و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو.

ئیبراهیم كەریم ڕاهێنەری گروپی شاخەوانی بۆ هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا‌ ڕۆژانە دەیان گروپی شاخەوانی ‌و خەڵكانێك ئارەزوی وەرزشی شاخەوانی دەكەن چەند جارێك بەبێ ئاگا نزیك بوونەتەوە لەچیای مەحمود خان، خەڵكانێك بە خۆبەخش هێمای مەرتی ‌و ناوچەی مین رێژكراوین لەسەر چیاكە داناوە تا كەسانی نەشارەزا لێی نزیك نەبنەوە‌ و بزانن مینڕێژە.
وتیشی:” هەرچەندە لایەنی پەیوەندیدار‌ و خەڵكی ناوچەكە‌ و حكوومەتی خۆجێی دەزانن، ئەو ناوچەیە مین‌ و تەقەمەنی تێدایە‌ و كۆنە سەربازگەبووە لەسەردەمی حكوومەتی پێشووی عێراقدا، بەڵام ئێستا هیچ كارێك نەكراوە بۆ پاكکردنەوەی”.
محەمەد حسێن لێپرسراوی هۆبەی ڕووپێوی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی مین لەسلێمانی بۆ هەولێر ئەوەی خستە ڕوو، چیای مەحمود خان دەكەوێتە سنوری پارێزگاری سلێمانی، كۆنە سەربازگەی ڕژێمی پێشووە مێژوی مینەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1978ی سەدەی ڕابردوو، لەپلانی پاكسازدا بووە بەڵام بەهۆی قەیرانی دارای‌و نەبوونی بوجەی پێویست پاك نەكراوەتەوە”.
هەروەها باسی لەوەش كرد ڕووبەری ئەو كێڵگە مینە (34) هەزار‌و (600) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە وتیشی:” جۆری مینەكان لەجۆری ڤاڵمارای پارچەدارە، ژمارەیەكی زۆر ئاسنی تێدایە لەكاتی تەقینەوەدا (40) سم لەجێگەی خۆی بەرزدەبێتەوە پاشان پارچەكانی بەچواردەوری خۆیدا فڕێدەدات بە ( پێنج جوكڵە) ناسراوە بەهەركەسێكدا بتەقێتەوە دەیكوژێت ڕزگاری نابێت”.
هاوكات موحسین موحسین عەبدولكریم بەڕێوەبەری دەزگای مین لەسلێمانی لەلێدوانێكیدا هەولێر وتی:” دەزانین ئەو جێگەیە مینی تێدایە، بەڵام تا پارەمان بۆ تەرخان نەكرێت وەك تیمەكانمان ناتوانین دریژە بەكارەكانمان بدەین، بەڵێنیان پێداوین لەداهاتودا پارەمان بۆ تەرخان بكەن تا دەست بەكارەكانمان بكەن”.
موحسین عەبدولكریم ئەوەشی وت:” لەئێستادا چیای محمود خان رێگەی هاتوچۆ ئۆتۆمبیلی نیە داوایان لەشارەوانی سلێمانی كردوە تا رێگەی هاتوچۆیان بۆ بكەنەوە تا لەكاتی پاكرنەوەی چیاكەدا توشی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو هاتن ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن لەنزیکترین جێگە ئامادەبێت، بەڵام تائێستا شارەوانی رێگەكەی بۆ نەبردوون”.
دەزگای كاروباری مین ئەوە ئاشكرا دەكات لەسنوری پارێزگاری سلێمانی لە 58% ‌و لەئیدارەی گەرمیان لە 65%ی ناوچەی مین رێژكراو پاكنەكراونەتەوە لەمین كەبەپێی رێكەوتنێك لەنێوان (80) وڵاتدا كراوە، عێراق ‌و هەرێمی كوردستانی تێدایە دەبوو تا ساڵی 2018 هەرێم پاك بكرایتەوە لەمین.
جەبار مستەفا سەرۆكی گشتی دەزگاری كاروباری مین لەلێدوانێكیدا بە هەولێری وت:” دەزگاری مین لەناو شارەكان‌و نزیك سنووری شارەكان ماون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەبوونی هیچ بڕەپارەیەك ناتوانین كاری پاكرنەوە و پوچەڵكرنەوەی مین ئەنجام بدەین چاوەڕێی میزانیەین”.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد:” هەرچی رێكخراوەكانی پاكکرنەوەی مینە وەك ( ئێم ئەی جی ) وەك ساڵانی ڕابردوو هاوكاریمان ناكەن بەهۆی قەیرانی دارایی هەرچەندە مۆڵەتی كاركردنیان هەیە ‌و كارئاسانیشیان بۆ دەكەن”.