شۆڕش غەفووری – هەولێر
ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی هه‌رێمی کوردستان لە سێ ساڵی ڕابردوو چه‌ندین كار و چالاكی و پڕۆژەی كارگێڕی و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ناوچه جیاجیاكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئەنجام داوە:
چەندین پڕۆژە بۆ خانەقین و مەخموور:
ـ درووستكردنی باخچه، سهوزەڵان و ئاوەڵان (نافووره) له شارۆچكه‌ی خانه‌قین به گوژمه‌ی ٩٦١ملیۆن دینار و درووستكردنی هۆڵی خوێندن و یاریگا بۆ په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی له شارۆچكه‌ی خانه‌قین به گوژمەی ٤٤٨ملیۆن و٩٩٠ههزار دینار و ده‌رخسته‌ی تایبه‌ت بۆ دروستكردنی شه‌قامەکانی گه‌ڕه‌كی دارهكوناره به گوژمەی ١٨٦ملیۆن و ٢٧٠ههزار دینار.
ـ سێ پڕۆژە له لایه‌ن پارێزگای هه‌ولێر لە شارۆچكه‌ی مه‌خموور و ئیداره‌ی سەربەخۆی گه‌رمیان له سنووری خانه‌قین جێبه‌جێ ده‌كرێن و تا ئێستاش كاركردن لەو پرۆژانە به‌رده‌وامه.
ـ پرۆژەکەی شارۆچكه‌ی مه‌خموور دروستکردنی ڕێگه‌ی گوندی (سه‌لماس)ـە كه بە گوژمەی ٧٤٥ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، کە درێژییه‌كه‌ی ٤ كیلۆمه‌تره و تا ئێستاش ڕێژەی ١٠% ته‌واو بووه و له كۆی گشتی ئه‌و گوژمهیەش ٦٨٢ملیۆن دیناری بۆ خەرج كراوه.
ـ لە سنووری شارۆچکەی خانەقینیش بە گوژمەی ٣٠٥ملیۆن دینار، چەند بیرێک لێ دراوە و کۆگای گەورەی ئاویش درووستکراون کە تا ئێستا ٥٨%ی کارەکانی تەواو بووە و تاوەکو ئێستاش بڕی ١٠٠ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج کراوە.
جێبەجێکردی ٦٠ پرۆژەی دیکە
لە بەردەوامیی ئەو پڕۆژانەی کە ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەیەوێت لەو سنوورانە جێبەجێیان بکات، زیاتر له ٦٠ پڕۆژەن کە به ته‌واوكردنیان خزمه‌تێكی گەورە بە ناوچه کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دەکات و هاووڵاتیانی ئه‌و سنوورانه سوودی لێ ده‌بینن.
بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکوومەت
دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستی کردووە بە به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری حكومه‌ت بۆ نه‌هێشتنی ڕۆتین و خێراكردنی ڕاپه‌ڕاندنی كاروباری ده‌سته‌کە و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بەشێوەی ئه‌لیكترۆنی به شێوازی سیسته‌می داتابه‌یس بۆ په‌ڕاوه‌كانی تۆماری ١٩٥٧ كه یه‌كێكه له بنه‌ماكان بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستووری هەمیشەییی عێراق کە به هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت. تا ئێستا لە کۆی ٢هەزار و ٢٢٢ تۆمار، ٥٣٨ تۆماریان کاریان تێدا کراوە. هەروەها کار لەسەر به ئه‌لیكترۆنیكردن و پێداچوونه‌وه و سكانكردن و ڕێكخستنه‌وه و پۆلێنكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕژێمی پێشووی عێراق له‌سه‌ر به عه‌ره‌بكردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی دانیشتووان و كۆچپێكردنیان کراوە.
دۆکیومێنتکردن و ئەرشیفکردن:
دەست بە كۆكردنه‌وه‌ی بڕیار و دۆكیومێنته‌كانی ١٨ مانگی ڕابردووی ڕەوشی ئه‌منی و سیاسی و گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان و كێشه‌ی خانوو و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و جیاكاریی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم کراوە. هەروەها دەست بە ئه‌رشیفكردنی ٨٨ بابه‌ت کراوە، به شێوه‌ی په‌رتووك و نامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و ڕاپۆرت و توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕەوشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. لەگەڵ ئەوەشدا پێداچوونەوە به ٥١٩ههزار فایلی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان کراوە كه زیانمەندی تاوانه‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو بوون.