هۆشیار سیوەیلی
ئەو دیاردانەی نامۆن بە
سەقامگیریی ئاسایش لە
هەرێمی کوردستاندا
هەرچەندە لەم ســـاڵانەی دواییدا دیاردەی چەکهەڵگرتن بە شـــێوەی ئاشـــکرا زۆر کەم بوبـــۆوە، بەڵام ڕەنگە کەم مـــاڵ و کەم ئۆتۆمبێل هەبووبێت چەکی تێدا نەبوبێت. بۆیە بڕیاری بەڕێز سەرۆکی حکوومەت بـــۆ کۆکردنەوە و نەهێشـــتنی چەکی بێمۆڵەت بڕیارێکی دروســـت و پێویســـت بوو. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لایەنی پەیوەندار لە رێگەی یاســـاوە هەوڵ بدەن خاوەندارێتی و هەڵگرتنـــی چەک رێک بخەن و
لەگەڵ ڕەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵگادا بیانگونجێنن. دوو دیاردەی تر لەو دیاردانەی کە دیاسانەوە لەگەڵ رۆحی سەردەم و پێشکەوتنی کوردستان و سەقامگیریی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا ناگونجێن بریتین لە زیادەڕەوی لە ژمارە و خۆنمایشکردنی پاسەوانانی هەندێک لە بەرپرســـانی حیزبی و حکوومی. هەندیك لە پاسەوانەکان بە جلی ســـەربازییەوە بە شـــێوەیەک لەگەڵ بەرپرسەکەدا دەڕۆن کە بینەر هەســـت دەکات مەترســـییەکی ڕاستەوخۆ لەســـەر ژیانی ئەو بەرپرســـە هەیە کە لە ڕاستیدا وا نییە. خۆ ئەگەر پێگە و پایەی ئەو بەرپرســـە وا پێویست دەکات کە لە ئاستێکی باشدا ئاسایشی ژیانی بپارێزرێت، با پاســـەوانەکانی پۆشاکی مەدەنی بپۆشن و لە ئەرکیاندا زیادەڕەوی نەکەن. دیاردەکەی تر خاڵەکانی پشکنینە لە نێوان شارەکاندا و هەندێکجاریش نەشـــارەزایی ئەو بەڕێزانـــەی لە بازگەکاندان دانراون گەشـــتیاران و ئەوانەی لەناو هاتوچۆ دەکەن بێزار دەکەن. من نازانم تا چ ئەندازەیەک ئەو شوێنانە ڕۆڵی کاریگەریان لە دابینکردنی ئاسایشدا بینیوە، بەڵام دەزانم کاتی ئەوە هاتوە لایەنی پەیوەندار زۆر بەجدی بیر لە شـــێواز و ژمـــارەی ئەو بازگانە بکاتەوە و بە شـــێوەیەک ڕێکیان بخاتەوە کە ڕەنگدەرەوەی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بن. ئەو سێ دیاردەیەی سەرەوە و بە تایبەتیش زیادەڕەوی لە ئەنجامدان و بەکارهێنانیاندا لەگەڵ ســـەقامگیریی ئاسایشـــی هەرێمدا ناگونجێن و پێچەوانـــەی وتـــاری بەردەوامی ئێمەن کە لـــە دەرەوەی هەرێمی کوردســـتان و لەبەردەم میوانان و شاندانی بیانی ئاماژە بە هیمنی و ئارامشـــی کوردستان دەدەین و بۆ خۆیشیان کە کوردستان دەبینن و
لە ناوچە جیاجیاکاندا دەگەڕێن ئەو دۆخە ئارام وبێمەترسییە دەبینن