بارسێلۆنا گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی راگه‌یاند


كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد
دوو یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی شاری مانچێسته‌ر له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی بایرن میونشن شه‌ڕیانه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری داوه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی.

بارسێلۆنا بە فەرمی گرێبەستی فرانک کیسێی راگەیاند
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی رایگەیاند فرانک کیسێ بە گرێبەستێکی سەربەست درێسی یانەکەیان دەپۆشێت دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان هات.
بلاوگرانا لە بەیاننامەکەدا هێمای بۆ ئەوە کردووە گرێبەستەکەی کیسێ تاکو هاوینی 2026 دەبێت و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، دەگوترێت مووچەی ساڵانەشی شەش ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ بێت.
بارسا هێمای بۆ ئەوەش کردووە کیسێ رۆژی چوارشەممە وەکو یاریزانی نوێی یانەکەیان پێشکەش دەکرێت و لە یاریگای تیتۆ ڤیلانۆڤا درێسی یانە کەتەلۆنییەکە دەپۆشێت و دواتریش بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکات.
کیسێ لە وەرزی رابردوو توانی ناسناوی سێریا ئەی لەگەڵ میلان بباتەوە کە ئەم یانەیە یازدە ساڵ بوو لەم ناسناوە بێبەش بوو.

مانچێستەر یونایتد کریستیان ئێریکسنی دەگوازێتەوە
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرای کرد، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ کریستیان ئێریکسن گەیشتوونەتە رێککەوتن و دانیمارکیەکە بە گرێبەستێکی سەربەست تاکو ساڵی 2025 درێسی شەیتانەسوورەکان دەپۆشێت.
چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە ئێریکسن پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت پێش ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
بارسێلۆناش هەوڵی دەدات ئێریکسن بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام مانچێستەر یونایتد دەستپێشخەری کرد و گرەوەکەی لە بارسا بردەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناگەڕێتەوە مانچێستەر
ئەمڕۆ دووشەممە وابڕیاربوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەی مانچێستەر یونایتد بگەڕێتەوە یانەکەی و دەست بە مەشق و راهێنان بکات، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە هۆکاری خێزانی نەگەڕاوەتەوە و یانەکەشی بیانووەکەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکەی قبووڵ کردووە بەڵام هێشتا مان یونایتد رەتیدەکاتەوە ئامادە بێت دەستبەرداری کریستیانۆ رۆناڵدۆ بێت.
پێشتر رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردبوو مانچێستەر یونایتد داوای لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بە زووترین کات بگەڕێتەوە و پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەی بکات کە رۆژی هەینی داهاتوو مان یونایتد لە تایلاند دەست بە کەمپی مەشق و ئامادەکاریی بۆ وەرزی داهاتوو دەکات.
رۆژی شەممە میدیاکانی بەریتانیا بلاویان کردەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە یانەکەی کردووە رێگای پێبدەن لەم هاوینە بچێتە یانەیەکی دیکە لەکاتێکدا تا هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد ماوە.
رۆناڵدۆی ٣٧ ساڵان گلەیی لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی یانەکەی هەیە و دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە.

دوو جەمسەرەکەی مانچێستەر داوای سێرجی گنابری دەکەن
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتای سێرجی گنابی یەکەمین ئۆفەری بایرنی رەتکردەوە و ئامادە نییە مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەند وەربگرێت، ئەمەش وایکردووە یانەکانی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد چاودێری ئەم یاریزەن بکەن بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە گواردیۆلا دەیەوێت ئەم یاریزانە بکاتە شوێنگرەوەی ستێرلینگ کە چاوەڕێ دەکرێت ئەم یاریزانەش بچێتە ئارسێناڵ، مانچێستەر یونایتدیش دڵنیا نییە لە مانەوەی کریستیانۆ و دەیەوێت بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە ریزەکانی بەهێز بکات.
پێشبینیش دەکرێت سێرجی نابری بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یەکێک لە یانەکانی شاری مانچێستەر بکات.

ھەواڵی زیاتر