یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی بوو
رێبه‌ر حوسنی باپیر هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی تیپی لاوانی یانه‌ی دۆرتمۆند، له 2020 له لایه‌ن یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه داواكراوه بوو، به‌ڵام كارگێری دۆرتمۆند ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه كورده نه‌بوون و له یانه‌كه‌یان هێشتیانه‌وه، به‌ڵام له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانانی ئه‌مساڵ رێبه‌ر حوسنی له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئاستی بۆ یانه‌ی ڤێریلی پله‌سێی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه.
رێبه‌ر حوسنی به ره‌سه‌ن كورده و خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌نگاله و ئێزیدییه، باوك و باپیرانی پێشتر دانیشتووی گوندی ته‌ل به‌نات بوون كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان شه‌نگال و پارێزگای موسڵ.
رێبه‌ر حوسنی له 2011 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كرد و له شاری بیلیفیڵد نیشته‌جێ بوون، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئه‌رمینیا بیڵیفیڵد كرد و له ماوه‌ی دوو ساڵ خۆی فێری زمانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی كرد و ده‌توانێت به كوردی و عه‌ره‌بیش قسه بكات، ئه‌م یاریزانه كورده یه‌كه‌مین یاریزانه له مێژووی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئه‌رمینیا بیڵفیڵد كه توانیویه‌تی زیاتر له 100 گۆڵ بۆ ئه‌و یانه‌یه بكات.
رێبه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورت و له ته‌مه‌نێكی بچووك سه‌ره‌نجی میدیاكان و یانه‌كانی ئه‌ورووپای بۆ خۆی راكێشا، له 2017 له نێوان یانه‌كانی شالكه، هامبۆرگ و لایپزیگ كه داوایان كرد بوو، دۆرتمۆندی هه‌ڵبژارد و بووه كاپتنی تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌و یانه‌یه.
رێبه‌ر حوسنی له لایه‌ن میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقییه‌وه گرینگییه‌كی زۆری پێده‌درێت و وه‌كو شانازییه‌ك بۆ خۆیان كردوویانه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانیان و پێشتر چه‌ندجارێك بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق كراوه.
ئه‌و ئه‌ستێره كورده له 3 ساڵی رابردوو له‌سه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند به‌شداریی له خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، پێشتر له 2020 له كه‌مپێكی داخراو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی ئه‌ڵمانیا مه‌شق و راهێنانی كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و كوڕه كورده له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراقیش یاریی كردووه.