راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ٥ی تەموزی ٢٠٢٢، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە مەخمور کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی فرقەی ١٤ی سوپای عێراق، فەرماندەی لیوای ١٤ی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵای هەردوولا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، جموجوڵەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
شایانی باسە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوولادا، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە، لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر رووبەڕووی مەترسیەکانی تیرۆریستان ببنەوە.