زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردۆتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا ھەنگاوەکانی کرداری بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دەستپێدەکات.

دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “وەکو دەستەی وەبەرھێنان دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای ھاوبەشی راسپاردووە کە لە ڕووی راوێژکاری و ئەندازیاریەوە ھاوکاری ئێمە بکەن بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان، کە ئێمە ئامادەین ھەموو ھاوکاریەکیان بکەین.

دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: “ئامانجی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە پڕۆژەیەکی نموونەیی بێت لە ڕووی کوالێت و دابینکردنی خزمەتگوزاری، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازی دانیشتووانی پڕۆژەکە بێت.

ناوبراو ده‌شڵێ: “ھەنگاوی کرداری بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستی پێکردووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە تا ئێستا زیاتر لە 100 ھەزار کەس فۆرمەکەی پڕکردۆتەوە.

ھەواڵی زیاتر