ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق ، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی، گەیشتنە قەزای مەخموور.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای عێراق رایگەیاندووە، “شاندێكی باڵای ئەمنی گەیشتوونەتە قەزای مەخمور .
بە گوێرەی سەرچاوەكە شاندەكەی عێراق لەگەڵ سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوەو دۆخی ئەمنی لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و بەدواداچوونی زانیاری هەواڵگری و ئاسایشی ناوچەكە تاوتوێدەكەن.