حکوومەتی هەرێم پارە بۆ تەواوکردنی زیاتر لە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات 

ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە پارە بۆ تەواوکردنی زیاتر لە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین بکات، کە 270 ملیار دیناری پێویستە.

شوان کەریم، ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ‘لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار و 4 یەکەی نیشتەجێبوون هەن کە تەواو نەکراون و بڕیار دراوە بە زووترین کات پارەیان بۆ دابین بکرێت و کارەکانیان تەواو بکرێت و ئێستا سەرقاڵی تەندەرین و دابینکردنی پارەکەن بۆ تەواوکردنیان کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراوە، بۆیە کاریان ئێستا بۆ دەکرێت و لیژنەیان بۆ پێک هێنراوە.

شوان کەریم گوتیشی: بۆ تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە 270 ملیار دیناری پێویستە و حکوومەت بڕیاری داوە پارەیان بۆ دابین بکات، بۆیە ئەمساڵ دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراون.

ھەواڵی زیاتر