دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش بەردەوامە

بەگوێرەی خشتەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆدووشه‌ممە 4-7-2022 مووچەی هەر یەكه‌ له‌ دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی،دەستەی وەبەرهێنان،دەستەی ژینگە،دەزگای مین،ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری دارایی، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکان، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،دابەش دەكرێت.
رۆژی چوارشەممە 28-6-2022وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی راگەیاند كە لە 30-6-2022 دەست پێدەكات و لە 7-7-2022 كۆتایی دێت كە ماوەی هەشت رۆژ دەخاێنێت.
خشتەی دابەشكردنی مووچە لە رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیە دەبێت..

ھەواڵی زیاتر