پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

هێزەکانی رووسیا کۆتا شاری لۆگانسکـیان لە ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کرد

کۆنترۆڵکردنی ئەم هەرێمە لە کاتێکدایە کە رۆژی (پێنجشه‌ممه‌ 30ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)، وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانیان له‌ دوورگه‌ی (مار)ـی ستراتیژی له‌نێو ده‌ریای ره‌ش كشاونه‌ته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسی له‌ میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردبوو، هێزه‌كانیان له‌ دوورگه‌ی (مار) كشاونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بوو نیشانی هه‌موو لایه‌كی بدات رێگری له‌ گواستنه‌وه‌ دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی ناگرن.

لەلایەکی دیکەوە، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا رۆژی 1ـی تەموز له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ جۆكۆ ويدۆدۆ، سەرۆکى ئيندۆنێزيا لە مۆسکۆ رایگەیاند، “ئيدارەى ئۆکرانیا، مينى لە دەروازەى بەندەرەکان چاندووە، بۆ ئەوەی بازاڕى خۆراک تووشی دۆخێكی كاره‌ساتبار نه‌بێته‌وه‌، رێگریى ناکەین لە پاککردنەوەى ئەو مينانە و ده‌ربازكردنی دانەوێڵەکە، گرەنتى ئەوە دەدەين ئاسايشيان دەپارێزين”.