سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداری له‌ پرسه‌ی دوو مامۆستاكه‌ی زانكۆ كرد

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبووان د.کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێجی یاسا و د.ئیدریس حەمەخان مامۆستا لە کۆلێجی ئەندازیاری لە زانکۆی سەلاحەددین کرد کە دوێنێ لە کردەوەیەکی تاوانکاریدا گیانیان لەدەستدا.

سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاریان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

ھەواڵی زیاتر