وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا:ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆر ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکات و ئاماژەی بەوە کرد، “ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی دەبێت لە سەرکۆنەکردنی هێرشە مووشەکی و هاوەنییە بەردەوامەکان کە هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەنە ئامانج، لەوانەش ئەو سێ هێرشەی لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا کرانە سەر ژێرخانی نەوت و گاز لە سلێمانی.” 

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند،” ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانی دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دوبارەبوە موشەکیەکان کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە، ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابوری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە  ئەم هێرشانە مەبەستیان سنوردارکردنی سەروەری عێراق  و چاندنی تۆوی دوبەرەکی و ترساندنە”.

ئاماژەی بەوەشکردوە،” پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە”.

ھەواڵی زیاتر