ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری دەلتا پڵەس بڵاودەبێتەوە

ئاژانسی ئاسایشی تەندروستی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لەژێر پشکنیندایە، کە ئێستا ته‌شه‌نه‌یكردووه‌، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە، کە نیشانەکانی لە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا خراپتر و جیاوازتر بن، بەڵام مەترسییەکانی لە جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا زیاترن و خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

ئامارە فەرمییەکان لە بەریتانیا ئاشکرایان کردووە، تا ئێستا 6 لەسەدی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە جۆری دەلتا پڵەسن.

شارەزایان رایدەگەیەنن، پێکهاتەی ڤایرۆسەکە هاوشێوەی جۆرەکانی دیکەیە و ڤاکسینی ئێستا بۆ ئەو جۆرە ڤایرۆسەش بەرگری دروست دەکەن.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

ھەواڵی زیاتر