دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ دووشەممە (25ـی تشرینی یەکەم/ ئۆكتۆبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە “ماتیو تولەر”، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکە دا باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرۆک بارزانی کرد، هیوای ئەوەی خواست کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەقامگیری لە عێراق و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی. جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوبەشیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان ستراتیژییە و یارمەتیدەرە بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە.

هەر لەو کۆبوونەوەیە بیروڕا لە بارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر رەچاوکردنی پڕەنسیپی شەراکەتی راستەقینە کرایەوە.

بارودۆخی سووریا و هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.